Video Art
هونه‌ری ڤیدیۆ
ئا: ھونەرمەند ئاڤان سدیق. Avan Sdiq
وینه‌ی جوڵاو
ڤیدیۆ له سه‌ره‌تای ١٩٢٠ ده‌بیته میدیومیكی باوه‌رپیكراوله‌ومیژوه‌وه كامیرای ده‌ستی ڤیدیۆ ریكۆرده‌ر له بازاردا به‌رده‌ست ده‌بیت وه‌ك وینه‌ی سه‌ر دیوار له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه شتیكی ناسراو ده‌بیت ده‌بیته دیارده . كۆمپاناكانی به‌رهه‌مهینانی ئامیره‌كان ته‌كنیك و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی و به‌كارهینانی وینه‌ی جوڵاوی كاره‌بایی به خه‌ڵك ده‌ناسینیت .
له ساڵانی ١٩٤٠كانداویستگه كانی ته‌له‌فیزیۆن هه‌ر ئه‌زموونین
١٩٥٠ تا ١٩٦٠ كاندا سینه‌ماكانی ئۆرۆپا و ئه‌میریكا به گشتی بینه‌ری زۆر رووی تیده‌كه‌ن وینه‌كان به‌ره‌و ده‌ره‌وه كرانه‌وه له نیوانی میدۆمه‌كه گه‌شه‌ی كرد بۆ زانیاری وه‌رگیرانی ده‌نگی و دروست بوونی فلمی ترادتسۆنی
دواتر گه‌شه‌یه درایه ئامیری هه‌ڵگرتن و تۆماركردن له‌سه‌ر به‌كره ئامیری ڤیدیۆ هه‌نگاویكی نوی گرنگ بوو له گه‌شه‌ی ته‌كنیكی وینه‌و ده‌نگ له سه‌ربه‌كره سه‌ره‌تای ئه‌و گه‌شه وینه كاره‌باییه‌یه كه ئیستا گه‌شه‌یكردوه‌ته وژماره‌ی ئه‌لكترۆنی شاشه سكرین بۆ كۆمپوته‌رو ته‌نانه‌ت شیوه‌ی هه‌ڵگرتنی به‌شیوه‌ی جیاواز تا ده‌گاته شاشه‌ی ته‌له‌فۆنی مۆبایل و ئایپاد كه زنجیره‌ی گه‌شه‌ی به‌كره‌سه‌ره‌تاییه‌كه‌ن . ئاسانكاریكراوه تا ئامیری ( گواستنه‌وه ) له نیوان ئامیره كۆن و نویكان بكات و پچران دروست نه‌بیت به‌كار هینه‌ر بتوانیت وینه‌كان بگوازیته‌وه سه‌ر ئامیره نویكان و كاری به‌رده‌وامی تیابكات به نموونه گواستنه‌وه‌ی وینه‌ی سه‌ر به‌كره بۆ سه‌ر كۆمپوته‌ر
ئه‌م میدۆمه له توانایدایه به‌جه‌ندین شیوه خۆی نمایش بكات وه‌ك شاشه‌كانی شه‌قامه‌كانی نیۆرك له تابلۆی ئه‌لكترۆنی گه‌وره‌و بچووك بۆ چه‌ندین مه‌به‌ستی جیاواز له‌شه‌قامه‌كاندان
له ساڵانی ١٩٦٠ ڤیدیۆ ده‌چیته كۆنتیكستی هونه‌ره‌وه ، جیاواز له كاری ته‌له‌فیزیۆنی و سینه‌مای خۆی داده‌بریت وینه‌ی جوڵاوی بینراو بیستراو تایبه‌تمه‌ندی خۆی به‌ده‌ست ده‌هینیت وله گه‌له‌ری و مۆزه‌خانه‌كان نمایشكران و به‌وینه‌ی جوڵاو ناوبرا ،
وینه‌ی ڤیدیۆ له سینه‌ما ، تیڤی پیكدیت له چه‌نده‌ها وینه‌ی تیشكی یان ئه‌لكترۆنی كه به‌خیرایی به‌دوای یه‌كتردا تیده‌په‌ڕن تا جوڵه دروست ببیت بۆ پیدانی زانیاری و راگه‌یاندن ، ته‌كنیكیكه بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی (خیرا) یی واقع
ڤیدیۆ ئارت ڕووناكی ده‌خاته سه‌ر فكری پشت وینه ده‌كات
كاتیك ڤیدیۆ ئارت بوه دیارده Filippo Tomaso ی نوسه‌ر به‌گرنگیه‌وه باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌م هونه‌ره توانایه‌كی ناوازه‌ی هه‌یه له‌په‌یوه‌ندی دروستكردن له‌گه‌ڵ بینه‌رو توانیویه‌تی ریچكه بۆ خۆی دروستبكات و به‌شیوه‌یه‌كی جیاواز ترازاوه له هونه‌ری ته‌له‌فیزیۆن و سینه‌ما .
هه‌روه‌ها نوسه‌رو ره‌خنه‌گری ئه‌ڵمانی Brecht Bertadt باسی له گرنگی گۆرانكاری ئامیره‌كان وكاریگه‌ریه‌كانی له ئیستا‌و داهاتوو ده‌كات ئه‌و باسانه له‌رووی فه‌لسه‌فی و سسیۆلۆجیاوه بایه‌خداره‌و تا ئه‌م ساته‌ش دریژه‌ی هه‌یه ( ڤیدیۆ له كۆنتیكستی جیاوازی تیۆری میدیایی ) ئه‌م گفتوو گۆیه دریژه‌ی هه‌یه بۆ ساڵانی ١٩٩٠كان كه زاراوه‌ی ( زانیاری وینه‌ی ) ده‌گۆرییت (داهینانی وینه) ی وه‌ك باسیك له‌نزیك بونه‌وه له واتای وینه له كۆمه‌ڵگاوكلتوری په‌یوه‌ندی زانستی په‌یوه‌ندیه‌كان
وه Vldm Flüsser له ساڵی ١٩٧٠ چه‌ند تیكستیكی كورتی ده‌رباره‌ی ڤیدیۆ ئارت وه‌ك دیارده‌ك كه‌شایانی سه‌رنجه‌كه‌له‌گه‌ڵ فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی دریدا له‌خاڵیكدا كۆكن باسی له پیشه‌سازی باو ده‌كه‌ن كه كه زمانیان له‌گه‌ڵ هونه‌ردا جیاوزه كه هونه‌ره‌كه توانای به‌ركه‌وتنی و په‌یوه‌ندی جیاوازه كه تیۆره بیرلیكراوه‌كانی بینه‌ر ده‌خاته ژیر پرسیاره‌وه‌به پیچه‌وانه‌ی كه ته‌نها ئیش له‌سه‌ر ( مجرد ) بینین ده‌كات .
تیۆریه‌كانی وینه گۆرانگاری شیكاری جیاوازتر له‌خۆده‌گریت . وه‌ك راهاتووین وینه‌ی كیشراو سه‌نته‌ری ئه‌زموونكردنی هه‌ستی بینیه كه له كه‌ناڵی بینیه‌وه ده‌گویزریته‌وه بۆ د‌رك وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كی واتای وینه
كه‌واته د‌رك وابه‌سته‌یه به بینراوه‌و له ڤیدیۆ ئارت به‌هۆی وه‌ستان له‌سه‌ر واتای زنجیره وینه ی به‌دوایه‌كدا رۆشتوه‌كان تایبه‌تمه‌ندی بینین له‌سه‌ر وینه چرتر ده‌بیته‌وه .
چاوه‌روانی له‌بینه‌ره كه سه‌رنج بخاته سه‌ر پارچه‌ی به‌شه‌كان تابینه‌ر به‌شدارو به ئاگابیت له تیپاربوونی وینه بۆ وینه‌یه‌كی تر تا لاوازی و ناچالاك نه‌بینت و له‌بینه‌ریكی پاسیڤه‌وه بگۆریت بۆ بینه‌ریكی ئه‌كتیڤ ئه‌وه‌ش ناورۆكی جیاوازی ڤیدیۆ ئارته به‌هیمنی بینین یان روون بین
به هیمنی بینین به‌رده‌وامی ده‌داته واتای وینه تا نادیار ببیته دیار بۆ به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی واتای وینه به ناوه‌رۆكه‌وه
وینه خۆی كاریگه‌ره كاتیكیش ده‌بیته جوڵاو كاریگه‌ر ترده‌بیت ،ته‌واوی تیۆری ئیستاتیكیه‌كانی وینه له گه‌ڵ كاری ڤیدیۆ پرسیاری جیاواز تر له‌گه‌ڵ خۆی دینیت ،
June Paik
یه‌كیكه له پیشه‌نگه‌كانی كه باسی گه‌شه‌ی ئه‌لكترۆنی و پیی وایه ئه‌و میدیۆمه كه چه‌ندین شیوه له‌خۆده‌گریت ده‌بیته نموونه‌ی ژیان
پرسیار ئاراسته‌ی ٣ هونه‌رمه‌ند ده‌كات ڤیدیۆ ئارت چیه لای تۆ ؟
له‌وان بیل پیۆلا ده‌ڵیت ( نه‌سه‌ره‌تا ، نه‌كۆتایی ، نه ئاراسته ، نه ماوه )
هه‌روه‌هاAldo Tambelini ده‌ڵیت ئیمه له ریالیتیه‌كدا ده‌ژین كه داهینانه ئه‌لكترۆنیه‌كان (وینه‌ی چاپكراو ،كه‌ناڵه‌كانی پرووپاگه‌نده ، راگه‌یاندن ) ده‌بنه بناغه بۆ گه‌شه‌ی كلتوری داهاتوو
لای Sofi Siden به ساده‌یی بیرۆكه‌یه‌ك كه وه‌ك برووسكه تیده‌په‌ریت به‌ڵام پیویستی به چه‌ندین كاتژمیر كاركردنه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر تا به‌رهه‌مدیت
ن Mark Luckey :4,3,2,1 ده‌ستپیك
٤ بۆ ساتی خۆشه‌ویستی ٣ بۆ قۆناغه‌كانی ژیان ٢ بۆ ڕه‌ش وسپی ١ بۆمۆنۆكرۆم كردنی ره‌نگ . سینه‌ما ،ڤیدیۆ، ژیان .
منهه‌جی ئادا له سه‌ر ده‌ستی چاكسن پۆلۆك له ساڵانی چله‌كان گۆرانكاری به‌سه‌ردادت كه ئه‌و گۆرنكاریه ده‌چیته ناو ئاواز‌و میوزیكیشه‌وه وه‌ك ئاوازی غه‌ڵبه‌غه‌ڵب به‌شداری كردنی ده‌نگ و ره‌نگ و هۆنراوه‌و سه‌ما ، پیفورمانس به‌شداری ڤیدیۆ وه‌ك میدیۆمیكی نوی له ساڵانی ٦٠ ته‌كان به‌شدار ده‌بن له ڤیستڤاڵی فلو‌كسوس Fluxus له‌شاری ڤیسبادن ، كۆبنهان ، ئه‌مستردام ، ستۆكهۆڵم، لندن ،نییۆرك هونه‌رمه‌ندان به چه‌ندین میدیومی جیاواز هونه‌رده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندی هونه‌رو كۆمه‌ڵگا به‌گرنگ ته‌ماشا ده‌كه‌ن
ره‌خنه‌گری هونه‌ری هۆله‌ندی ( نام جۆن وولف ) ده‌ڵیت فلو‌كسوس جوڵه‌یه‌كی ئه‌زموونی رادیكالیه ) كۆمه‌ڵه هونه‌رمه‌ندیكی رادیكاڵن له كۆمه‌ڵگاو بیری چیاوازه‌وه‌و به‌یه‌كه‌وه‌ئه‌زموونی جیاواز ده‌كه‌ن له‌سه‌ر (به‌ها ) بی ئه‌وه‌ی جاوه‌روانی گرنگی ئه‌نجام بن ،واته ئه‌نجام دوای ئه‌زموونكردن .به‌رهه‌می هونه‌ری وه‌ك تاقیگه‌ی ئه‌زموون
پاریزگاری تایبه‌ت مه‌ندی خۆیانده‌كه‌ن چه‌غت له‌سه‌ر ئه‌زموون و په‌یوه‌ندی و به‌شداری بینه‌رده‌كه‌ن له ناو هونه‌ر . واته ئه‌و كۆمه‌ڵه هونه‌رمه‌نده وه‌ك بیر‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌كی جیاواز له نموونه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌یه‌كدا چوو ئه‌زموونی جیاوازیه‌كان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر به‌ها له‌روانگه‌ی تایبه‌تیه‌وه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كاریانكردوه له ڤیستڤاڵی فلو‌كسوس (جۆزیف بۆیس ،جورج بریخت ،جۆن لیج ،روبیرت فیلۆ )
هه‌ندیك ره‌خنه‌گر پییان وایه فله‌كسوس مماره‌سه‌كردنی بیرۆكه‌یه ، كه ڤیدیۆ ئارتیش به‌شداری له‌و پیشانگایه‌كردبو.
سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو( ڤیدیۆ ئارت ) به‌هزترین شیوه‌ی وه‌رگرت له‌لایه‌ن ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌وه كه به‌ره‌نگاری باو ده‌كه‌ن ……
شا‌رلۆت مۆرمان
نووسینی : مامۆستا قادر میرخان
شا‌رلۆت مۆرمان کەسایەتییەکی کاریگەر و پێشەنگی جیهانی هونەری ئاڤانگارد وئەزموونی بوو، بە تایبەتی بە بەشدارییەکانی لە بزووتنەوەی فلۆکسوس و کارەکانی وەک هونەرمەندێکی نمایشی ناسرابوو. لە ساڵی ١٩٣٣ لەدایکبووە، بە نمایشە پێشکەوتووەکانی ناسرا کە زۆرجار مۆسیقا و توخمەکانی مالتیمیدیا و جەستەی خۆی وەک میدیایەکی هونەری لەخۆدەگرت.
مۆرمان بەهۆی هاوکارییەکانی لەگەڵ هونەرمەندانی وەک نام جون پایک ناسرا، کە بەناوبانگ بوو لەگەڵیاندا پارچەی "ئۆپرا سێکسترۆنیک"ی لە ساڵی ١٩٦٧ پێشکەش کرد. هەروەها بە فێستیڤاڵە ساڵانەیەکانی ئاڤانگارد لە شاری نیویۆرک ناسرابوو، کە بە کۆمەڵێک لە فۆرمەکانی هونەری ئەزموونی بەشداری کرد.
لە یەکێک لە بەناوبانگترین نمایشەکانیدا لە ساڵی ١٩٦٧ دەستگیرکرا بەهۆی ئەوەی بەبێ سەرپۆش نمایشی کرد لەکاتی ژەنینی چەلۆدا لە پارچەیەکی پایک بە ناوی "ئۆپرا سێکسترۆنیک" لە هۆڵی فیلارمۆنیک. ئەم ڕووداوە گفتوگۆی لەبارەی سانسۆر و سنووری هونەری لێکەوتەوە.
بە درێژایی ژیانی پیشەیی، کارەکانی مۆرمان تەحەدای چەمکە ئاساییەکانی هونەر و نمایشی دەکرد، سنوورەکانی ئەو شتانەی کە لە جیهانی هونەردا بە قبوڵکراو دادەنرا، دەبردەپێشەوە. لە ساڵی ١٩٩١ کۆچی دوایی کرد و میراتێکی بەرچاوی لە بواری هونەری ئاڤانگارد و نمایشدا بەجێهێشت.

Wheel of fortune
Vedio art by kurdish Artist walid siti
کاڕێکی ڤێدۆیی ھونەرمەند وەلید ستی
" دەست نێۆژ "
کاڕێکی ڤێدۆیی ھونەرمەند ئازاد نانەکەلی
Vedit Art by kurdish artist Azad Nanakeli
ئاواز " sound" 2015
کاڕێکی ڤێدۆیی ھونەرمەند ئازاد نانەکەلی
Vedio art by Artist Azad nanakeli
عەلئ ڕەزا گەرمیانی
Ali Raza Garmiany
Diaspora
Video Art experiment Galway , Ireland, 2011.
Ali made this video art as his art experiment during his studying in art college in Ireland.
This video contain of 16 participant which each one speaking in their mother tongue language at one place.
Global migration forming multicultural were bring us all together in one place.
MIGRATION
video installation
Irbil
2017
Gailan A.Ismail
Migration and seeking refuge are one of the major crisis of the twenty first century. Due to socio-political conditions, the Kurds from all parts of Kurdistan are forced to migrate and become refugees, facing an unknown future. They have never been able to travel with legal documents. This work reflects one aspect of this tragedy
such as drowning of men, women and children who wish to live somewhere else.
Their lives are ended by the human traffickers, countries that forbid their entry in the
salty water of the sea.
كۆچ
ڤیدیۆ ئه‌نسته‌ڵه‌یشن
هه‌ولێر
٢٠١ ٧
٠٠:٠٣:٣٠
هونەرمەند: گەیلان عەبدوڵا ئیسماعیل
ئاواره‌یی و كۆچ ئه‌مڕۆ یه‌كێكه له قه‌یرانه گه‌وره‌كانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك، كوردیش له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان
به هۆی خراپی ستراكچه‌ری سیاسیی و ئابوورییه‌وه ناچار بووه زێدی خۆی به‌جێبهێلێت و ملی رێگه‌یه‌كی مه‌ترسیدار
به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی نادیار بگرێته به‌ر، چونكه هه‌رگیز نه‌یتوانیوه به پاسه‌پۆرت سه‌فه‌ر بكات یان خاوه‌نی پاسه‌پۆرتی وڵاتی
خۆی نه‌بووه. بابه‌تی ئه‌م كاره‌م تیشكخستنه سه‌ر سووچێكی ئه‌م تراژیدیایه‌یه، خنكان و نقومبوونی خه‌ڵكی بێ‌تاوان،
ئه‌وانه‌ی كه ته‌نیا ده‌یانه‌وێت له سووچێكی تری دونیادا بژین و هیچی تر! به‌ڵام له لایه‌ن بانده‌كانی بازرگانی به مرۆڤ
و رێگری كردنیان له لایه‌ن وڵاتانی تره‌وه سوێراوی ده‌ریاكان جامی ژه‌هری مه‌رگیان پێ ده‌نۆشێت.
تەنها مردووەكان كۆتاییی جەنگ دەبینن
هونەرمەند: گەیلان عەبدوڵا
جۆری كار: ڤیدیۆ ئەنستەڵەیشن
ساڵی بەرهەمهێنانی: ٢٠١٨
شوێنی بەرهەمهێنان: هەولێر
جۆری مەتریاڵی بەکارهاتوو: سەندوقی فیشەک
کۆنسێپتی کارەکە: ئەمڕۆ مرۆڤ لە هەموو سەردەمێک زیاتر رووی دڕندەیی و بەربەریەتیی خۆی دەرخستووە، ئەو خەڵکانەی کە لەلایەن ئایدۆلۆژیا ساختەکانی سەردەمەوە مەفهومێکی تریان بە (شەهید-نەمر) بۆ مردن پێبەخشرا، تەنیا ئەوان لەو شوێنەی مەرگدا لە پووچی هەموو شتێک تێگەیشتن.
شیکردنەوەی کارەکە لەلایەن ئاڤان سدیق: كارەكەی گەیلان كورته ڤیدیۆیەكه ماوەی دوو خولەك و نیو دەخایەنێت، مرۆڤێك به لەشی ڕووت لەناو لمی زەردا ڕاکشاوه بایەك هێواش هێواش جەستەی دادەپۆشێت تا له كۆتاییدا لمەكه بەتەواوەتی هەموو جەستەی دادەپۆشێت و دیار نامێنێت، شوێنی پیشاندانی ڤیدیۆیەكه بە پڕۆجێکتەر لەسەرەوەی ڤیدیۆكه دەدات له ناو سندوقیكی فیشەك كه قەباره و درێژی هێندەی قەبارەی مرۆڤیكه، لێرەدا ناوەوەی سندوقەکە دەبێت بە شاشە و لەوێوە کارەکە دەبینین.
ناوەڕۆكی كارەكە تایبەته به چەشنی كوشتن كه چۆن لە ڕێگەی کوشتنی یەك تاكەكەس، به ئازارسانێکی هێور و لەسەرخۆ، تاكەكەسێك كە هێندەی قەبارەی سندوقێکی فیشەك و گوله جێگەی داگیر کردووه. ئەم شێوازی کوشتنە گوستراوەتەوه بۆ ترساندنی فەزایەكی گەورەتری ململانيی كۆمەڵایەتی.
كاریگەریی یادەوەریی كۆگەل و تاكەكەسی گەیلان له كارەسات و كۆمەڵكوژی ئەنفال بەڕوونی له ڤیدیۆكەدا دەبینرێت، وەك بەكارهێنانی لمی زەرد كه هەستی ئەوەمان پێدەبەخشێت، کە لەناو بیابانداین. ئەم چەشنه لەكاركردنی گەیلان بۆ خۆی جۆرێكە له پیشاندانی زیندەبەچاڵكردن؟
زیندەبەچاڵكردن یان به زیندوویی مراندن، ئەم جۆره له قڕكردنی تاك و كۆ له دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و لەلایەن گروپه تیرۆرستەكانەوه تا ئێستا درێژەی هەیه.
ئەم كارە چەند تایبەتمەندییەكی هەیه، ئەویش بكەری خۆڵ پیاكردنەكە نادیارە كە ئەمە وادەكات کە كات و شوناسی تاوانكاری ڕوودانی كارەساتەكان بە كراوەیی بەجێ دەهێڵیت تاوەكوو پێمان بڵیت كە ئەمه پڕۆسێسێكی بەردەوامه.
توندوتیژی بەو شێوەیه رەق و زەق نەكراوەتەوه كە تەواو پێچەوانەی ئامانجی تاوانكارییەكان لەسەر تۆقاندنی كۆمەڵ بەهۆی یەك كەسەوه نەگوازرێته ناو كۆمەڵ و وەك دۆخێك پیشانی دەدات.
پرسیار دەكاتەوه لەسەر ئازاردانی جەسته به زیندوویەتی، وێنەی كەسەكه تەواو له جووڵەدایه بەهیچ جۆرێك سەرنجی لەسەر مردن نییە بەڵكوو سڕینەوە و دیارنەمان پیشان دەدات، تەواو به پێچەوانەی ئامانجی تاوانكارەوەیە.
تێبینی: ئەم کارە هونەرییە لە ساڵی ٢٠١٨ لە نمایشی تایبەتی (هەمیشە ئازار دەچێژین) لەسەر قەڵای هەولێر نمایش کرا.
بۆ جاری دووەم ٢٠٢٢ لە نمایشی (بەتەنها – پێکەوە) لە شاری سلێمانی لە ئێستادا نمایش دەکرێت.
"له چاوه‌روانی چاره‌نووس"
هیوا عبدالعزیز - ٢٠٢٠
ڤیدیۆ ئاڕت
٠٢:٠٩ خولەک
به هۆی جه‌نگه به‌رده‌وامه‌كان ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی سه‌ره‌وه بۆته به‌شێك له كلتووری تاك له‌م جوگرافیایه و هه‌میشه ده‌نگی فڕۆكه، ترسی بۆردومان و كاولكاری ده‌خاته هزری هه‌مووان كه له هه‌ر ساتێك خۆیان له ژێر ره‌حمه‌تی موشه‌كه‌كان بدۆزنه‌وه .. له‌و كاره‌دا هه‌وڵم داوه وێنای ئه‌و دڵه‌ڕاوكێ و چاوه‌ڕوانیه بكه‌م كه هه‌میشه مرۆڤی ئێره تێیدا ده‌ژیت، له هه‌مان كاتیش بێ ئاگایه له‌وه‌ی هه‌ر خودی ئه‌و چاوه‌ڕوانیه له ژێره‌وه توشی هه‌مان چاره‌نووسی وێرانكاریه چاووڕوانكراوه‌كه‌ی كردوه …
« ئەمە یەکێک بوو لە زنجیرە کارەکانی نمایشی پڕۆژەی تایبەتیم (ڕەنگەکانی جەنگ) لە ٢٠٢٠»
ڕێزان بەیتوولە فاتیم
Rezan Batula Fatim