مێژووی هونەری شێوەکاری لە کوردستان
موزەفەر ئەحمد عباس
هونەری شێوەکاری بە واتای ژیان دێت و ئەو کەسەشی کە کارەکە دەکات وەک پەیامبەرێک ئەوەی لە هزریدا گەڵاڵە دەبێت لەسەر ڕووپەڕی کاغەزێک ڕەنگڕێژی دەکات و وەڵامی پرسیارەکان و ئازار‌و مەرگەسات و خۆشیەکان تێکەڵ بە دونیا بینی خۆی دەکات و دەیگوازێتەوە سەر ڕووی تابلۆیەک و نیشانی دەوروبەری دەدات
هەروەکو ئاشکرایە، هونەرى شێوەکارى لە کوردستان تازەیە و مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ سەدەى ڕابردوو، لەگەڵ ئەوەشدا کە ئەم ناوچەیەی کە کورد تێیدا نیشتەجێ بووە وەک جوگرافیا لە بەشى باکوورى ڕۆژهەڵاتى (میزۆپۆتامیا)دا بەشێک بووە لەو مێژووە گەورەکەى شارستانى میزۆپۆتامیا لە هەموو سەردەمەکانیدا.
بەڵام بەهۆى شەر و ململانێى زلهێزەکانى دەورووبەرى هەمیشە دەست بەسەر بووە و، لە هەندێ کاتى مێژوویی‌دا کورد دەسەڵاتى خۆجێیى خۆى هەبووە و لە هەندێ کاتدا وەک داگیرکەراو خۆى بینیوەتەوە.
بەپێى ئەو گەڕان و پشکنینانە کە ئیستا دەکرێت و ئەو پاشماوانە کە دەدۆزرێتەوە لەم ناوچەیەدا چەندین ئاسەوارى مێژوویى لەخۆ گرتووە کە دەیسەلمێنێت خەڵکى ئەو سەردەمە هونەریان بەرهەم هێناوە و پەیوەندییەکى زۆر باشیان هەبووە لەگەل هونەر و کارى هونەرى وەک پەیکەر و سیرامیک و کەلوپەلى ڕۆژانەى ناو ماڵ و خشڵ و زێر و زیوو و بیناسازى. لە هەموو سەردەمەکانى میزۆپۆتامیا و هەموو شارستانیەتەکان کە دەسەڵاتیان هەبووە وەک (بابل و سۆمەر و ئەکەد و ئاشورەکان) تا دەگاتە سنوورى دەسەڵاتى یونان و ساسانییەکان و فیرعەونییەکان و چەندین شارستانى گەورە و بچوکى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست کە بوونیان هەبووە لەو سەردەمەدا لەم ناوچەیە.
هونەر بە گشتى و هونەرى شیوەکارى بە تایبەتى بە قۆناغەکانى خۆیدا ڕۆیشتووە وەک هەموو شارستانیەتەکانى دونیا، هونەر تێکەڵاوى کۆمەڵگە بووە لە زۆربەى زۆرى بوارەکانى ژیانى ڕۆژانەدا، هەم وەک کەلوپەلى ڕۆژانە تا دەگاتە کۆشکى پاشاکان و مەلیکەکان و پەرستگاکانى خواوەند و شوێنە گشتییەکانى شارەکان.
بە هاتنى دەسەڵاتى ئیسلام بۆ ئەم ناوچەیە پیش ١٤٠٠ ساڵ گۆڕانکارییەکى گەورە ڕووى دا بە تایبەتى لە بوارى هونەرى شێوەکارى کە دەتوانم بڵێم لاوازبوونى هونەرى شێوەکارى بە شێوەیەکى بەرچاو، کە وایلێهات وێنەکێشان و پەیکەرسازى ببن بە شتێک و بابەتێکى قەدەغەکراو و نەفرەت لێکراو و، لە هەندێ شوێندا ئەو کارە هونەریانەى کە هەبوون هەمووى شکێندراو و لەناو براون لەژێر بیانووی جواروجۆرى دیندا، بەم شیوەیە هونەرى شێوەکارى بوو بە شتێکى نامۆ و قەدەغەکراو بۆ خەڵکى ئەم ناوچەیە.
ئەم دەسەڵاتە ئایینییە وایکرد هونەرى شێوەکارى زۆر لاواز ببێت و لە هەندێ قۆناغى مێژوویی دەسەڵاتە ئیسلامىیەکان دابڕان و نەمان ڕووى دا،
ئەم مێژووە بەم شێوەیە بەردەوام بوو تا ڕووخانى دەوڵەتى عوسمانى لە جەنگى جیهانى یەکەمدا لەلایەن بەریتانییەکان و فەرەنسییەکانەوە.
ئیدى جارێکى تر بەهۆى ئەم داگیرکردنەوە لەژێر ناوى ئیستعماردا هونەرى شێوەکارى هاتەوە ناوەوە لە ڕێگەى بەریتانییەکان بۆ ناو عێراق بە تایبەتى.
لەبەر ئەو دابرانە زۆرەى کە ڕوویدابوو لە مێژووى هونەرى شێوەکارى بە شێوەیەکى نامۆ هاتووە و بە بەرگێکى ڕۆژئاوایى خۆى ناساند لەناو کۆمەڵگەى ئێمەدا
لە دواى ڕووخانى دەوڵەتى عوسمانى و دروست بوونى وڵاتى عێراق مێژووى هونەرى شیوەکارى دروست دەبێت، بەڵام بە شێوەیەکى سست و لەسەر خۆ هەنگاوی ناوە.
لە ساڵى ١٩٣٦ پەیمانگای مۆسیقای وەتەنى دروستکراوە، لە سااڵى ١٩٣٩ بەشى وێنەکێشان و بەشى پەیکەرسازی تیاکرایەوە و، لە ساڵى ١٩٤٠ ناوەکەی گۆڕدرا بە پەیمانگاى هونەرە جوانەکان و عێراق پەیوەندى کولتوورى و هونەرى دروست دەکاتەوە بە دونیاى دەرەوەى خۆى، بە تایبەتى ئەوروپاى ڕۆژئاوا، بە ناردنى هونەرمەندانى عێراقى بۆ خوێندنى هونەر لە فەرەنسا و بەریتایا و ئیتالیا، کردنەوەى قوتابخانە و پەیمانگا و خوێندنى وانەى هونەر لە هەموو بەشەکانى پەروەردەدا..
باسێک لە سەر مێژووی ھونەری شێوەکار لە کوردستان
چاوپێکەوتن دەگەڵ ھونەرمەند و رخنەگر مامۆستا وەھبی ڕەسوول
Danyal Uzear Qassab
1913-2000
دانیال عوزێر قەساب
ساڵی 1913 لەدایكبووە و ساڵی 2000 كۆچی دوایی کرد
هونەرمەند ساڵی 1932 پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی بەغدای تەواوكردووە و یه‌كێك بووه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه خاوه‌نی تایبەتمه‌ندیتی خۆی هه‌بووه له جۆری بابه‌ت و ته‌نانه‌ت له جۆری ره‌نگ و هێڵه‌كانیشیدا» هه‌ر له‌و رووه‌وه هونەرمەندی شێوەكار (جابر پیرداود) سه‌باره‌ت به‌م شێوه‌كاره دەڵێت : (دانیاڵ له شاری هه‌ولێر مەرسەمێكی كردەوە لای سینەما سەلاحەدین نیگاری تێدا دروست دەكرد، تا ساڵی 1935 مامۆستای وێنە بووە لە خوێندنگه‌ی (اربیل اولی) كه توانیوێتی كۆمەڵێك خوێندكار بێبگەیه‌نێت لە بواری هونەریی لەم كەسایاتیانە (جابیر پیرداود و جەواد رەسوڵ ناجی و فوئاد رەسوڵ ناجی).
ساڵی 1936 گواستراوەتەوە بۆ دواناوه‌ندیی هەولێر و دواتریش لە نێوان ساڵانی 1945 بۆ 1946 گواستراوه‌ته‌وه بۆ شاری كۆیه و مامۆستا بووە و چەندین پیشانگه‌ی كردۆتەوە.
دواتر لە كۆتایی ساڵی پەنجاكاندا نەفیكراوە بۆ ئیسرائیل و لە زێدی بابوبابیرانی دوورخراوەتەوە، بەڵام لەگەڵ گەیشتنی بۆ ئیسرائیل، كراوە بە راگری هونەرە جوانەكانی تەلئەبیب، لە ساڵی 1960 بۆ ساڵی 1961 لە لەندەن ژیاوە.
لەو كاتانەدا بوونی مامۆستای هونەر گرنگی و بایەخی خۆی هەبووە، هەربۆیە بەردەوام كە باس لە هونەری ناو خوێندنگەكان و ئەو رۆڵانەی كە مامۆستایان هەیان بووە لە پەروەردەكردنی خوێندكاران بۆ هونەر کراوە، ئەوا ناوی دانیال قەساب وەكو ناوێكی درەوشاوە هێنراوە كە توانیوێتی ببێتە مامۆستایەكی دڵسۆز کە بتوانێت ئەو چێژی هونەرە بچێنێت و چەندین خوێندكار بخاتە بواری هونەرەوە، لە هەمانكاتیشدا لە دەرەوەی خوێندنگەش توانیوێتی هەمان قورسایی و پانتایی هەبێت کەباس لە پانتایی
تابلۆكانی قەڵای هەوڵێر تابلۆی منارەی چولی و برایم ئاغای دەزەیی دەكەیت، هەست بەو رەسەنایەتییەی هونەر دەكەیت لەلای ئەم هونەرمەندە.
دانیال جگە لەخۆی، سەرجەم ئەندامانی خێزانەی بوونەتە بەشێكی گرنگی ناو مێژووی هونەری شێوەكاریی شاری هەولێر، هەربۆیە مونیری برای بەهەمان شێوە یەكێك بووە لە شێوەكارە دەستڕەنگینەكانی ناو شاری هەولێر و خاوەنی چەندین تابلۆی رەنگینە و تەنانەت لەدوای گەڕانەوەشیان بۆ ئیسرائیل.
مونیری برای هەر بەردەوام بووە لە كاری هونەری و لەو مێژووەدا خاوەنی ستایلێكی واقیعی تایبەتی كوردییانە بووە، هەربۆیە سەرجەم ئەندامانی ئەم خێزانە خێزانێكی هونەریی دەستڕەنگین و پڕ چالاكی و شانازی بوون بۆ خۆیان و بۆ شاری هەولێر و بۆ مێژووی هونەر لە باشووری كوردستاندا.
له هه‌مانكاتدا یه‌كێك بووه له‌و شێوه‌كارانه‌ی كه له پانتاییه‌كی فروانتردا له شاری هه‌ولێر كاری كردووه، بۆ نموونه له ساڵی 1941 چۆته به‌غدا و له‌گه‌ڵ گروپی (اصدقا‌ء الفن) و له هۆڵی كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سوور له به‌غدا، كاره‌كانی نمایش ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شێوه‌كارێكی خۆڕسك بووه، ساڵی 1948 ده‌بێته مامۆستای په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا و له ناوه‌ڕاستی په‌نجاكاندا نه‌فیكراوه بۆ ئیسرائیل.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له خۆڕسكییه‌وه بۆته شێوه‌كارێكی ئه‌كادیمی له‌دوای ئه‌وه‌ی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان ته‌واو ده‌كات و یه‌كێك بووه له‌و شێوه‌كارانه‌ی كه دیكۆری زۆرێك له شانۆییه‌كانی شاری هه‌ولێری كێشاوه، ناودارترین تابلۆكانی پێكهاتوون له (قه‌ڵای هه‌ولێر، ئاغای گوندی عوبێدی، مناره‌ی چولی).
سه‌رچاوه‌كان:- فه‌رهاد پیرباڵ (پێشه‌نگه‌كانی هونه‌ری شێوه‌كاری له كوردستاندا)، 2010، ل70]
ھونەرمەند مونیر قەساب
Artist Munir Qasab
1927-2023
ئەسکەندەر عوسمان
Askander Osman
1938-1994
كورد(ئه‌سكه‌نده‌ر جامباز) ئه‌سكه‌نده‌ر عوسمان به یه‌كێك له نیگاركێشه ریالیزمه‌كانی شاری هه‌ولێر هه‌ژمارده‌كرێت. ئه‌سكه‌نده‌ر عوسمان ساڵی (1938 ) له گه‌ره‌كی سه‌عدوناوه‌ی شاری هه‌ولێر له دایك بووه. سه‌ره‌تایی خوێندنی له قوتابخانه‌ی (اربیل اولی)ته‌واوكردووه. ئه‌م قوتابخانه‌یه به یه‌كێك له كۆنترین قوتابخانه‌كانی شاری هه‌ولێر داده‌نرێت. (ئه‌سكه‌نده‌ر جامباز)ناوه‌ندی و ئاماده‌یی و دواتریش خانه‌ی مامۆستایان ته‌واو ده‌كات و پاشان وه‌ك مامۆستایه‌ك داده‌مه‌زرێت. ماوه‌یه‌كیش ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ره‌وه‌رزی پیشه‌سازییه میللی و كاره ده‌ستییه‌كان بووه. جگه له هونه‌ری نیگاركێشان حه‌زی به مۆسیقا‌و ژه‌نینی ئامێری كه‌مانچه ش بووه. له به‌رواری (18/8/1994) به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه له شاری هه‌ولێر كۆچی دووایی كردوه
عەزیز سەلیم
لە ساڵی 1934 دا دووەم پێشانگای لە قوتابخانەی گەلاوێژ لە سلێمانی کردۆتەوە دیسان خەڵک نەیانهێشتوە بەردەوام بێت، هەر لەو ساڵەدا سێیەم پێشانگاشی لە شاری کەرکووک لە گەڕەکی شۆریجە لە چایخانەی یەدوڵڵا کردۆتەوە، پێشانگاکەی بریتی بووە لە 6 تابلۆ، هەندێ لە تابلۆکانی فرۆشتوە بە فەرمانبەرانی شەریکەی نەوتی کەرکووک بە (4و6و10) دینار، هەر لەوێ ئیبرایم خەلیلی کوردی خەڵکی دوزخورماتوو ئەناسێ کە نیگار کێشێک بووە عەزیز سەلیمی هانداوە بۆ ڕەسم کردن.
عەزیز سەلیم - سەرچنار
لە ساڵی 1936 دا حسێن حوسینی موکریانی ئەناسێت ئەویش بە دانیال قەسابی مامۆستای قوتابخانەی ئین خەلەکانی لە هەولێر دەناسێنێت، لە هەمان ساڵدا بە هاندان و پشتگیری موکریانی لەگەڵ دانیال قەساب دا پێشانگایەکی هاوبەش دەکەنەوە، عەزیز سەلیم بە 12 تابلۆ و دوو نەحت لەشدار دەبێت، پێشانگاکە 4رۆژی خایاندووە، عەزیز سەلیم لەو تابلۆیانەدا تراژیدیای ژیانی جوتیارانی پیشان دابوو، یەکێک لەو تابلۆیانە ئاغایەک تیایدا بە قامچی لە پیشتی جوتیاران دەدات هەر لەو ماوەیەشدا باوکی ئیعدام کرابوو، بۆیە حسێن حوسنی موکریانی دەیباتە لای مەلای گەورەی کۆیە و لەوێ لە ماڵی مەلا ێدیق دەیشارنەوە پاشان ڕادەکات بەرەو پشدەر و لەوێشەوە دەچێتە لای جافەکانی ئێران.
لە ساڵی 1937-1939 لە سلێمانی بە نهێنی ژیان بەسەر دەبات و لەگەڵ شاکیر فەتاح و هەمزە عەبدوڵڵا و عەزیز پشتیوان و ڕەفیق حیلمی لە حیزبی هیوا کار دەکات، هەر لەو ماوەیەدا تابلۆیەکی بەنرخی درووست کرد بە ناوی تابلۆی شەڕی بازیان
لە ساڵی 1943 دا پێشانگایەکی هاوبەشی کردۆتەوە لە مەهاباد لەگەڵ هونەرمەندانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەوانە وەلی زادە (کرماشان) ، خەلیل زادە (مەهاباد) مەحمود مەحدور (مامۆستایەکی خەڵکی سنە بووە)
لە ساڵی 1944 دا پێشانگایەکی تری بۆ10-12 هونەرمەندی تری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردۆتەوە لە شاری باکۆوخۆشی بەشدار بووە، لە ساڵی 1946 دا لەکۆماری مەهاباد دا لە وەزارەتی ئیلاقاتی خاریجی و فەرهەنگ کاری کردووە، لەگەڵ پێشەوا قازی محەمەد و عەبدولڕەحمان زەبیحی دا برەویان بە ژیانی ڕەسم و هەنەری داوە.
لە ساڵی 1949 دا لە تورکیاوە بەرەو ئەوروپا سەر هەڵدەگرێت و 6 مانگ لە پاریس دەمێنێتەوەو (لەوێ بیکاسۆ دەناسێت) هەر بە ئەوروپا قوتابخانە تازەکانی وەک (کوبیزم و سووریالیزم) ئاشنا ئەبێت. لە زستانی 1949 دا لە ئوتێلێکی پاریس بە 36 تابلۆ پێشانگایەک دەکاتەوەو 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، (مسیۆ ڕێ‌نی) کە وەزیری دارایی ئەوکاتەی فەرەنسا بوو تابلۆیەکی لێدەکرێت بە ناونیشانی (مردووەکان قسە دەکەن) ، تا ساڵی 1956 لە ئەوروپا بووە.پێشانگای لە فەرەنسا، ئیتاڵیا، چیکۆسلۆڤاکیا، یۆگۆسلافیا، لەندەن و ڤیەنا کردۆتەوە، تابلۆکانیشی بە ئیمزای (کوردیش ئارت) دەناسرێتەوە
لە ساڵًی 1969 دا تابلۆی حەپسەخانی نەقیبی کێشاوە کە لە مۆزەخانەی بەغدا پارێزراوە.
لە 19-05-1972 دا نزار سەلیم پێشانگایەکی ئەوی لە بەغدا کردۆتەوە
پێشانگایەکی تایبەتی لە مانگی 8 -1991 جا لە سلێمانی لە هۆڵی کۆمیتەی بەرە کردۆتەوە کە 137 تابلۆی لە خۆ گرتوە،
ئیسماعیل فەتاح التورک لە دەفتەری یەکێک لە پێشانگاکانی دا نووسیویەتی تۆ بەراستی (ئیبتیکارت کردووەو شتی تازەت داهێناوە) وە (30) تابلۆشی لێکڕیوە.کۆمەڵێک لە هونەرمەندە ئێڕاقیەکانیش تابلۆیان لێکڕیوە.
تابلۆی (شمشێر بازیی ژنان) ی لە مۆزەخانەی لۆڤەر لە فەرەنسا پارێزراوە، تابلۆیەکیشی لە مۆزەخانەی ئەمستەردام لە هۆڵەندا پارێزراوە، هەندێک تابلۆی تریشی لە واشنتۆن و ڕیۆدۆ ژانیرۆ و تفلیس و یەریڤان و کوێت و عەدەن و لوبنان و میسر و تونس و جەزائیرپارێزراوە]
.
هونەرمەند (عەزیز سەلیم) ساڵی 1917 لە قەڵادزێ لە دایک بووە. ساڵی 1932 یەکەمین پیشانگەی تایبەتی لە شاری سلێمانی کردۆتەوە، ساڵی 1949 گەشتی وڵاتانی دەستپێکرد وە و وڵاتانی (فەرەنسا، ئیتاڵیا، بەڕیتانیا، فنلەندە، نەمسا، بەلجیکا، یوگسلافیا، مەجەڕ....هتد) گەڕاوە و پیشانگەی تیایاندا کردۆتەوە و، زمانەکانی (کوردی، عەرەبی، فارسی، تورکی، ئینگلیزی، ڕوسی، ئەڵمانی) زانیووە.، هەروەها خاوەنی چوار دیوانە
شیعری چاپکراوە.، خاوەنی (43) پیشانگەی تایبەتی و کۆی تابلۆکانی (6500) تابلۆیە.، لەڕێکەوتی 05-01-2003 لە شاری هەولێر کۆچی
Top artists on the local, regional and international arena
- He was born in 1917 in one of the villages of Sulaymaniyah governorate
- His mother is Azerbaijani from Tabriz
- he started drawing at 6 years old
- In 1932, he held his first art exhibition in Sulaymaniyah and he was 16 years old
- In 1936, he held his second art exhibition in Erbil - Ibn Khaldon School -
- In 1943 he held an exhibition in Baku city
- In 1981 he married to Mrs: Bawan Ali Abdulkader.
- In 1995 he moved to Finland
- He moved often in world cities and capitals and had connections with world artistic figures such as Pablo Picasso and others
- In the forties of the last century, French Minister of Finance Rene Meyer bought a large portion of his paintings
- His paintings were displayed in the dining room of General Charles DeGolle
- At 80 years old and in Finland he held a joint exhibition with the Finnish artist Carl Gustav Lilos
- More than 40 exhibitions were held in European, regional countries and Kurdistan Region
- Participated in more than 80 joint art exhibitions
- Received more than 60 local, regional and international medals
- Many of his works are archived at the Louvre Museum, the Museum of Amsterdam and the Academy of Fine Arts in Frankfurt
- He died in 2003 in Erbil / May Allah have mercy on him/
Comment: At the beginning of the nineties of the last century he visited Aleppo and I had the privilege of meeting him
ھونەرمەند ئازاد شەوقی
Artist Azad Shawqi
1930
هونه‌رمه‌ند و شێوه‌كاری كور ئازاد مه‌حمود شه‌وق ئازاد شه‌وقی لەساڵی
١٩٣٠ له‌شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه . ساڵی ١٩٥٥یه‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدای ته‌واوكردووه خولی یه‌كه‌م. وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری له هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندندا له شاری سلێمانی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك وتۆته‌وه. دامه‌زرێنه‌ری مه‌ڵبه‌ندی چالاكی قوتابخانه‌كانی شاری سلێمانیه.سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری بووه بۆماوه‌ی ١٣ ساڵ له‌شاری سلێمانی ماوه‌ی دوو ساڵ له پایته‌ختی سعودیه وانه‌ی هونه‌ریی وتۆته‌وه و له‌وێش بۆ یه‌كه‌مین جار له ده‌زگای وزاره‌تی په‌روه‌رده یی ئه‌وێدا مۆزه‌خانه‌ی فۆلكلۆری سعودی دامه‌زراندووه
هونه‌رمه‌ند گرینگی زۆری به هونه‌ری منداڵان داوه یه‌كه‌م دامه‌زرێنه‌ر بووه بۆ شانۆی منداڵان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و به‌تایبه‌ت له شاری سلێمانی ، هه‌روه‌ها مۆزه‌خانه‌ی فۆلكلۆری جلوبه‌رگی كوردی و عێراقی، هه‌روه‌ها هاوبه‌شی كردووه له دامه‌زراندنی مۆزه‌خانه‌ی فۆلكلۆری زانكۆی سلێمانی
ساڵی ١٩٦٥ یه‌كه‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تی له زانكۆی ئه‌مریكی له به‌یروت
ساڵی ١٩٧٢ دووه‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تی له كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری كورد له به‌غدا
ساڵی ١٩٨٧ پێشانگه‌ی رێزلێنانی یه‌كه‌م له هۆڵی ره‌شید له به‌غدا
ساڵی ١٩٨٩ سێیه‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تی له هۆڵی روواق له به‌غدا
ساڵی ١٩٩٠چواره‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تی له هۆڵی روواق له به‌غدا
ساڵی ١٩٩٠ پێنجه‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تی له هۆڵی میدیای شاری هه‌ولێر
ساڵی ١٩٩٢ شه‌شه‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تی له هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی
ساڵی ١٩٩٣ پێشانگه‌ی رێزلێنانی په‌رله‌مان بۆ كاره هونه‌ریه‌كانی له هۆڵی میدیایی شاری هه‌ولێر
ساڵی ١٩٩٦ پێشانگه‌ی رێزلێنان له هۆڵی میدیای شاری هه‌ولێر
ساڵی ٢٠٠٠ پێشانگه‌ی رێزلێنان له هۆتێل چوارچرای شاری هه‌ولێر
له سالانی ١٩٥٩- ١٩٩٣ به‌شداری زیاتر له ٣٠ پێشانگه‌ی هاوبه‌شی كردووه له سلێمانی-ئه‌لمانیا-هه‌ولێر
له به‌رواری ١٠ -٨- ٢٠٠٢ كۆچی دوایی كردووه
ھونەرمەند محمد عاریف
Artist Muhamed Arif
1937-2009
ھونەرمەند عەلی جوڵا
Artist Ali Julla
1940
چەتۆ حسن
Chatu Hassan
1945
ھێمن میرزا
Hemin Merza
1956 کەرکوک
جەمال بەختێار
Jamal Bakhtyar
لە ئەرشیفی بەڕێز مامۆستا وەھبی ڕەسوول وەڕگیراوە کە جێگایی سپاس پێزانینە
عەلی کەریم
Ali Karim
عەتا قەزاز
Atta Qaza
دارا محمد عەلی
Dara Mohamed Ali